بڕیار لە سێدارە دانی هیدایەت عبداللە پور ، نابەجێ ، زاڵمانە و شایەنی هەڵوەشاندەوەیە

ک م م ک: دوشەنبە 16ی رێبەندانی 1396 هەتاویی، لە بەندیخانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە  ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستان ، حسێن ئەحمەد نیاز پارێزەری هیدایەت عبداللە پور ، توانیویەتی ناوبرا بە حزوری ببینێت و وەکالەتنامەکەی ئیمزا و بەڕەسمی بە پارێزەی ناوبراو لە بەشی دوهەمی دادی (مەحکەمە)شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ورمێ، بێت .

ئەم پارێزەرە لە هەواڵێک دا بڵاوی کردەوە کە توانیویەتی سێ بەشی (جڵد) دۆسیەی هیدایەتی عبداللە پور بخوێنەتەوە ، جەنابی احمدی نیاز پارێزەری ئەم زیندایە کوردە وتویەتی کە دیوانی دادی ‌وەڵات ، پێشتر بڕیاری لە سێدارەدانی هەڵپەساردوە بەڵام دادگای بەشی بەرایی داوای دوبارە پێداگری لەسەر ، لەسێدارەدان دەدات . تۆمەتەکانی ئەم بەغیە وە ئەم تۆمەتە بە بێ لێکۆڵینەو وەدیهاتنی ئەساسی بنیاتنەرانەی ڕێڕەوی سزا و جزای تۆمەتی و نەبونی بەرچاوگرتنی لێکدانەوەی تەنگەتاوی لە یاسا بە قازانجی تۆمتبار دیاری کراوە ، بڕیاری لە سێدارە دانی هیدایەت عبداللا پور نابەجێ ، زاڵمانە و شایەنی هەڵوەشاندنەوەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان