سزای بەندکردنی هەتاهەتایی چالاکێکی سیاسی کورد لە لایەن حکومەتی تورکیاوە

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چالاکێکی سیاسی کورد ب ناوی “بەختیار کەمال حەسەن” شارۆمەندی کوردی باشوری کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۲ لە یەکێک لە گوندەکانی باکوری کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەست بەسەر دەکرێت و پاشان سزای بەند کردنی هەتا هەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بە پێی هەواڵەکە بنەماڵەی ناوبراو پاش ئاگادار بونەوە لە دەستبەسەری ئەندامی بنەماڵەکەیان بە مەبەستی چاوپێکەوتنی بەختیار کەمال حەسەن سەردانی دادگەی ئانکارا دەکەن بەڵام لەلایەن ئەو دادگاوە رێگری لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەی دەکەن.

بە پێی وتەی بنەماڵەی بەختیار هۆکاری دەستبەسەر کردنی بەختیار دەگەڕێتەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و بەو هۆیەوە سزای بەندکردنی هەتا هەتایی بەسەریدا سەپێندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان