دوو کۆڵبەر لەناوچەی ” تەرگەوەر” ی ورمێ ڕەق هەڵاتن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk
ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی ڕێبەندان تەرمی دوو کۆڵبەر دۆزرایەوە.
ناونیشانی ئەم کۆڵبەرانە ” جدیح وسەبری عەلی نەژاد” خەڵکی گوندی ئاوک مارکیشوو” لەناوچەی تەرگەوەری ورمێ کە ڕۆژی شەممە ۷ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بەهۆی بارینی زۆری بەفر لەناوچەی کوێستانی مارمیشۆی تەرگەوەر ون ببوون ،ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی ڕێبەندان پاش لگەڕینی بنەماڵەکانیان وخەڵکی ناوچەکە دۆزرانەوە.
بەکوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان ئەم دوو کۆڵبەرە لەژێر هەرەس دا گیریان خواردووە وبەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دابوو.
 
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: