فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکییە شاری عەفرینیان بۆردمان کرد

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk:

ڕۆژی ۳۱ ی ژانویەی ۲۰۱٨ فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە هێرشێیکی ئاسمانیدا گەڕەکی ئەشرەفییە لە شاری عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستانیان بۆردمان کرد.

فوڕات نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە کوژرانی ۱۲ کەسی مەدەنی کردوە کە لە ناویاندا ۲ منداڵ و ۲ ژن دەردەکەون .

ئەم هێرشە لە ڕۆژی دوازدەهەمینی هێرشی بەربڵاوی وڵاتی تورکییە بۆ سەرکانتۆن عەفرین بە هاریکاری چەند گرۆپێکی ئیسلامی توند ئاژۆ کە لە لیستەی ترۆری USA و هاوپەیمانانی دژی داعش دان ، ئەنجام دراوە .

سەرچاوەکان باس لە کوژرانی ئەژمارێکی زۆری خەڵکانی سڤیل و بێ دیفاع لە کانتۆنی عەفرین دەکەن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان