بەکوتەی بەرپرسی ژووری بازرگانی پارێزگای کرماشان،ئەم پارێزگایە لەسۆنگەی پێوەری کەشی کاروئیشەوە لەو ۶پارێزگایەیە کە خراپترین دۆخی هەیە لە وڵاتدا.
ناوبرا لەهەمبەر ئەو پرسە گشتییانەی کەبووە بەهۆی ناجێگیروونی دۆخی ئیش وکار لەم پاێزگایە کوتی،گرنگترینی ئەم پرسانە دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونی پارەی نەخت، هاریکاری نەکردنی بانکەکان لەپێدانی پوان ومەرجە دیاریکراوەکان وشێوازی هەڵسوکەوتی ئەوان لەگەڵ بەرهەمهێنەران وچالاکانی ئابووری، پرسگەلی گرانی تایبەت بە ماڵیات وزەریبە،ناسەقامگیری یاسا وڕێساکان وئاڵ وگۆڕە لەناکاوەکان وناڕازی بوونی لەهەمبەر پێڕاگەیشتنی قەزایی بەدۆسیە ئابووریەکان.
ناوبراو لەدرێژەدا کوتی؛ کەدرێژەی ئەم ڕەوتە خەسار دەگەیەنێ بەچارەسەری قەیرانی بێکاری.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــــتان