ک م م ک: “نیشتمان ئەسعەدی” ڕۆژنامەوانی ناوەندی هەواڵنێری موکریان لە چەند مانگی ڕابردوودا لانیکەم ۲ جار بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری مهاباد کراوە .
دایرەی ئیتلاعاتی مهاباد پێنج شەمە ٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ، بەپەیوەندێیکی تەلەفونی بۆ جاری دووهەم خاتو نیشتمان ئەسعەدی بۆ هەندێ لێپێچینەوە بۆ ڕۆژی شەمەــ دوڕۆژ دواتر ــ بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە دەکرێت .
لە هەڵوێستێکی چاوەڕووان نەکراودا لە لایەن ئیتلاعاتەوە پێی ڕادەگەێینن ، بنەماڵەکەت ئاگادارکەوە لە هاتنەکەت چونکە ئەگەری دەستبەسەرکردنت هەیە .
ناوبراو پێچەوانەی بانگهێشتنەکەی بۆ ئیتلاعات خۆی لە چوون بۆ ئیتلاعات دەبوێرێ و پێداگری کردوە کە بەبێ بەڵگەی فەرمی دادگا ڕوو لەو ناوەندە ناکات .
بەهۆی پێداگری خاتو نیشمان ئەسعەدی لە خۆ ڕادەست نەکردن ، ڕێدارانی ئیتلاعات شێلگیرتر دەبن و لە دوای هەڕەشەکردن مۆڵەتی تا ڕۆژی چوارشەمەی بۆ درێژدەکەنەوە کە خۆی ڕادەستی ئیتلاعات بکات ، دەنا دەستبەسەری دەکەن .
جاری یەکەم لە ڕۆژی ۲ی سەرماوەزدا ئەسعەدی بانگهێشتی ئیتلاعات کرابوو و داوای لێکرابوو چالاکی ڕاگەیاندنەکانی ڕاگرێت یان دەبێت پێشتر بابەت نوسراوەکانی ڕادەستی ناوەندی ئیتلاعات بکات و بەئیزنی ئەوان بنوسرێت و بڵاوبکاتەوە.
ڕۆژنامەوان نیشتمان ئەسعەدی ساڵانێکە لە بواری ژناندا چالاکی دەکات و لە یەک ساڵی ڕابردوودا هاریکاری ناوەندی هەواڵنێری موکریان کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


