ک م م ک: دوابەدوای بومەلەرزەی ناوچەی کرماشان وسەرپێڵ زەهاو کەبەهۆی ئەو ڕووداوەوە بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا وبەسەدانی دیکەیش برینداربوون،سەرەڕای هەموو لێکەوتەکانی ئەم کارەساتە کەدەبوا حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بچوایەت بەهانای لێقەوماوانەوە بەهەموو دام دەزگاکانییەوە ،کەچی هەرلەدەسپێکەوە خۆی لێ دزیەوە وتەنانەت ڕێگری لەیارمەتییە خێرخوازیەکانی خەڵک دەکرد .هەروەها بەهۆی نزیکەو سەرماچوونی کەش وهەوای ناوچەکە داواکاری ڕێخراوە مەدەنییەکان بۆخێوەت وپاشانیش کانێکس بەرزبوویەوە .بەڵام تەنیا ڕێژەیەکی زۆرکەم کانێکس ئەویش زۆرترلەلایەن خێرخوازانەوە بەدەستیان نەگەیشت
بەگوێرەی هەواڵەکە، تائێستە ۱۱کەس بەهۆی سەرما وتووشبوون بەنەخۆشی چڵک وکێمەوە گیانیان لەدەستداوە کەدواین گیان لەدەستدان کچێکی تەمەن ۱۷ساڵ بەناونیشانی “نووشین محەممەدی” لەناوچەی سەرپێڵ زەهاو بەهۆی سەرماو چڵک وکێم وپێڕانەگەیشتنی دەواودەرمان گیانی لەدەستدا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان