کرماشان/ نادیاربوونی چارەنووسی دووکەس لەگیراوانی پاش سەرهەڵدانەکان

کرماشان/ نادیاربوونی چارەنووسی دووکەس لەگیراوانی پاش سەرهەڵدانەکان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmk
دوابەدوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دوایانەی زۆربەی شارەکانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروها کوشتن وڕفاندنی ناڕازیان لەوکاتەدا و میلیتاریزە کردنی هەموو شارەکان وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت پاش هێوربوونەوەی دۆخەکە دەستیان کردووە بە گرتن وبێ سەروشوێن کردنی ئەوکەسانەی وا گومانیان لێ بوو ،کەلەو سەرهەڵدانانەدا دەوریان هەبووە،ولەونێوەندەدا زۆرکەسیان ڕفاند وپاش چەندد ڕۆژ تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردەوە.

بەگوێرەی هەواڵە، دووکەس بەناوەکانی “ئاکۆ یاری”کوڕی فاتێح ،۲۸ساڵ تەمەن وخێزاندار وهەروەها “جەمیل یارئەحمەدی”۲۷ ساڵ تەمەن و سەڵت کە هەردووکیان بۆ ماوەی مانگێکە دەسبەسەرکراون وبێسەروشوێنن ولەم ماوەیەشدا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان تائێستە نەیان توانیووە چاویان پێیان بکەوێ یان زانیاریەکیان لێ وەربگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: