گیان لە دەستدانی مناڵێک لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان، بەهۆی سەرماوە

گیان لە دەستدانی مناڵێک لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان، بەهۆی سەرماوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای بوومەلەرزەی کرماشان وسەرپێڵ زەهاو کە بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گیانیان لەدەست دا وژمارەیەکی بەرچاویش بریندار بوون وماڵ وخانوبەرەی هاوڵاتیان وێران بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان، پاش ڕوودانی ئەم کارەساتە کەپێویست وئەرک بوو لەسەر حکوومەت بەهانای بوولەرزە لێدراوانەوە بچێ ،کەچێ نەتەنیا نەچوو بەڵکوو ڕێگری دەکرد لە هاریکاری وبەهاناوەچوونی هاوڵاتیان کە لەم نێوەندەدا خەڵک زۆربەی پێداویستییەکانی تەیار کرد پاشان بۆ زۆربەی ئەو بنەماڵانەی کە ماڵیان نەبوو وپێویستیان بەکانێکس بوو بەداخەوە جگە لەهەندێکی کەم ،زۆربەیان بێ کانێکس مانەوە ولەخێوەت دا دەژین ،وهەربۆیە ژن ومنداڵێکی زۆر بەهۆی سەرما وتووش بوون بەنەخۆشینەوە گیانیان لەدەستدا، کەمنداڵێکی تەمەن ۲ساڵ بەناونیشانی “سارینا” خەڵکی گوندی “ناوەفڕە”ی سەرپێڵ زەهاو لەڕێکەوتی ۲۸ی بەفرانبار گیانی لەدەست داوە.

جێی ئاماژەیە ناوبراو ۲۷ی بەفرانبار بەهۆی نەبوونی کانێکس توشى نەخۆشی بووەو یاوی کردوو وپاشان دەیبەنە نەخۆشخانە و بەداخەوە فریای ناکەون وگیانی لەدەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: