برینداربوونی کاسبکارێکی دیکەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

برینداربوونی کاسبکارێکی دیکەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، و بە پشتبەستن بە تۆڕی هەواڵگری کۆڵبەر نیووز، ئێوارەی دوێنێ کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی “فەریاد ساڵحپوور”خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بەگرانی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم ڕووداوە لە ناوچەی سنووری شاری سەقز هاتۆتە ئاراوە و ناوبراو ئێستە لە نەخۆشخانەی شاری سەقز لەبن چاوەدێری پزیشکیدایە.

جێی بیرهێنانەوەیە لە۸ مانگی ڕابردووەوە جگە لەو کۆڵبەر وکاسبکارانەی کەبەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئیزن پێدراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵات کوردستان کوژراوان  ۴۳کۆڵبەر بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافــی مــرۆڤـی کوردســـــــــتان