بەیانییەی ۸۹ پارێزەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردســـــتان و ئێــــــــران لە مەحکووم کردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ عەفرین

بەیانییەی ۸۹ پارێزەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردســـــتان و ئێــــــــران لە مەحکووم کردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ عەفرین

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۲ی ڕێبەندان کۆمەڵێک لەپارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران لەهەمبەر مەحکووم کردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان بەیانییەیەکی دەرکردووە و وەکوو سەرچەشنی ئاشکرای پێشێلکاری جاڕنامەی ڕێخراوی نێونەتەوەیی ونەریتی نێودەوڵەتی ناوزەد کردوون.

لەبەیانیەکەدا سەرەڕای مەحکووم کردنی هەڵسوکەوتی داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیا وگرووپە چەتەکانی بە کەڵک وەرگرتن لەهێرشی بەربڵاوی ئاسمانی وتۆپخانەیی، ئەم هێرشانە دەرخەری پێشێلکاری بەندی چواری ماددەی ۲ی ڕێخراوی نێونەتەوەیی وپشبەستن بە زۆر لەپێوەندییە نێودەوڵەتییەکان زانیووە وبن پێ خستنی ئەم ڕێسایەیان وەکوو وەرگرتنی ژینی مرۆیی وتێکدانی ژێرخان و سامانی گشتی وتاکی دەربڕیووە.

لەدەسپێکی بەیانییەکەداهاتووە کە : لەسیستەمی مافەکانی نێونەتەوەییدا هەرچەشـــنە هێرشێکی چەکداری دەوڵەتێک بە سەرخاکێکی دیکە دەسپێشخەرییەکی ناڕەوایەو هەرچەشنە پشتبەستنێکیش بەزۆر لەبابەتەکانی پاراستنی ڕەوا یان مۆڵەتنامەی شۆرای ئەمنییەت و لە یاسای بنەڕەتی دیوانی نێونەتەوەیی ،بکەرانی دەسدرێژی بەرپرسایەتی سزایان هەیە.

ئەو پارێزەرانەی واژۆیان کردووە خوازیاری دەسپێشخەری هاوشێوەی دەوڵەتەکانی دیکە دژ بەم هەوڵ ودەسدرێژییە داگیرکارییەی حکوومەتی تورکیان وداوا لە دەوڵەتانی هۆگری ئاشتی دەکەن بەڵێنە مرۆیی وئەخلاقیی ومافییەکانی خۆیان بخەنە واری جێبەجێ کردنەوە وئاشکراشیان کردووە :ئێمە لەو بڕوایەداین کە بن پێ خستنی مافە نێودەوڵەتییەکان وەکوو پەلامار وداگیرکاری نایاسایی بۆ وڵاتێکی دراوسل دەتوانێ شێواز وڕوخسارێکی مەترسیدار لە سیستەمی پێوەندییە نێو دەوڵەتییەکان بخاتە ئاراوە کە دەوڵەتە لاوازەکان ،قوربانی سەرەکی بنیات نانیئەم ڕوانگەیە بن وئێمە بڕوای تەواومان هەیە کە دژکردەوە بەرانبەر بە بن پێ خستنی ڕێسا دیاری کراوەکان ئەرک وبەرپرسایەتی دانەدانەی ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆوێنە هەموو مرۆڤە ئازادیخواز وبەشەرەفەکانی جیهانە.

ناونیشانی پارێزەرەکان بەم شێوەیە :

ستار عزيزي / صالح نيكبخت / مازيار طاطايی/ بهروز كيا / مهدي وشمگير / آزاد اشراقي / حبيب الله تورنگ/ فرمن جعفري/ رزگار مرادي/ جميل اكبري/ حسين خضري / عثمان مزيّن/ ريبوار اميني/ عبداللطيف ولدبيگي / عبدالله مينائي/ آرش كمانگر / ارشد امجدی/ مصطفي احمديان / ابراهیم رستمی/ کامران مرادخانی/ شاهو جعفری/ سیروس آزادی/ بهزاد حکیمی زاده/ حمید حاتمی زاده/ بهروز نعلبندی/ عرفان عارفی/ فرهاد مجیدآبادی/ آرش فاتحی بوکانی/ محمدرضا پشمی/ پدرام انصاری/ امير احمدي/ عبدالباسط پورزادی/ مصلح قربانی/ سمیرا شیخی پور/ عمران فرخ مرادی/ کمال معزی/ حجت‌اله مرادی/ ایوب سلطانی/ عباس آل احمدی/ اسفندیار آبنوس/ امیر سجادی/ کاوه اسدی/ سعید باقری/ هادی امین‌زاده/ حبیب الله مرادی/ صابر گليني/ محمود كرم پور / سیروس پای فشرده/ رسول محمد زاده/ حسین احمدی‌نیاز/ رزگار احمدي / محمد زاهد اسد زاده/ ابراهیم عزیزی/ تیمور ندیمی/ قاسم قدیانلو/ سید جمال الدین حسامی/ آرش رجبی کرمانشاهی/ آزاد محمودپور/ پرویز امیریان/ محمد‌علی بهمنی قاجار/ صادق ساعد‌موچشی/ یدالله احمدیان/ عرفان شریفی/ محمد ملایی/ توفیق غلامی/ سامان عجبی/ شورش مظهری/ حسین آریا متین/ صديقه حجت پناه/ مجتبی پرنو/ کامل خلیلی/ مهرداد مهری/ میثم عزیز خانیان/ عارف کرمی/ هادی اسدیان/ فرزاد کاکائی / توفیق ساعدموچشی/ عارف کرمی/ حشمت ترک‌ملک/ عباس گرامیان/ نصیر لطفیان/ اقبال مهدی زاده/ بختیار پیراسته/ غلامرضا رضایی/ محمد نبی سلیمان نژاد/ علی ساکنی/ فردین آدابی/ آرام امینی/ سید مهدی ساعدی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان