ڕۆژهەڵاتی کوردستان /بەردەوامی ڕەشبگیر و ڕفاندنی هاووڵاتیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:

kmmk:

لە درێژەی گوشار و کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتلاعاتەوە کەسێک لە پیرانشار و هاوڵاتێکیتر لە جوانڕۆ بێ سەرو شوێنن .

لە دوو ڕاپۆرتی جیاجیادا کە بۆ kmmkهاتوە دەڵێن :ئەمجەد یوسفی دانیشتوی پیرانشار ،خێزاندار و خاوەنی ۲ منداڵ ڕۆژی شەمە ۲۲ی بەفرانبار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە ڕفێندراوە و چارەنوسی نادیارە .

لە لاێیکی ترەوە جەمیل یارئەحمەدی هاووڵاتێیکی دیکەی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لە ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦دا لە لایەن ئیتلاعاتی شارستانی جوانڕۆ وە قۆڵبەست کراوە و هەناردە شوێنێکی نادیار کراوە .

لەدوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زۆرترین گوشار و زەبر و زەنگ و تۆقاندن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانەوە دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: