بریندار بونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەر بونەوە لە بەرزاییەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:

ئەمڕۆ یەک شەممە ۲٤ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرهاد دەستوری” بە هۆی بەربونەوە لە تاشەر بەردەوە لە بەرزایەکانی “تەتە”ی سەر بە هەورامان بریندار دەبێت.

هۆی کەوتنە خوارەوەی ئەم کۆڵبەرە پەیوەستە بە دژواری رێگای هاتو چۆی کۆڵبەرانەوە و بە دابەزینی پلەی گەرمی و بارینی بەرف و خزبونی رێگاکان ئەم کۆڵبەرە دەکەوێتە خوارەوە و بە توندی بریندار دەبێت، ناوبراو ئێستە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.

جێگای ئاماژەیە کە سروشت و مینی چێنراو و بۆسە و تەقەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی لەمپەری دەرهێنانی نان و هۆکاری ئەستاندنی گیانی کۆڵبەران و کاسبکارانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان