دەست بەسەر کردنی لاوێک لە کرماشان

دەست بەسەر کردنی لاوێک لە کرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لاوێکی تەمەن ۳۳ ساڵان بەناوی “ئیمان ئەحمەدی” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری کرماشان دەست بەسەر کراوە و رادەستی شوێنێکی نادیار کراوە.

سەرەڕای بەدوا چون و هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر شوێن و ڕێگای ئەندامی بنەماڵەکەیان بە ڵام تا ئەم کاتە نەیانتوانیوە هەواڵێک بەدەست بێنن و هۆکاری قۆڵبەست کردنی ئیمان ئەحمەدی لە لایەن “بڕیار دەری گشتی” دادوەری شاری کرماشانەوە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی شاری کرماشان درکاوە.

جێگای ئاماژەیە کە لە درێژەی سەرهەڵادانی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان شەپۆلی قۆڵبەست کردنی خوێندکاران و چالاکانی مەدەنی لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێ کەوتووە کە زۆرترین وردبونەوەی ئەم هێزانە لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان