بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ۱۹ی بەفرانبار ۱۳۹٦ هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناو ” ئیدریس شەریفی” کوڕی عەباس خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارەدا دەسبەسەرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ، ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆ ئیدریس شەریفی بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان لە شۆێنی کارەکەیدا دەسبەسەر و تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانایارییەک لە مەر شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەر دەستا نیە .
ئیدریس شەریفی ئەندامی کومیتەی پێداویستی ژیان و کار (معیشت وکار) ناوەندی کەلتوری ڕوونان -ە .
پاش ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی و سیاسی پەرەی سەندوە و تا ئێستا بە پێی ئامارگەلی kmmk و هەواڵنێریەکانی دیکە پتر لە ۱۷۰۰ کەس دەسبەسەر و لە حەووتوی ڕابردوودا ۳ کەس لە ناو زیندانەکاندا گیانیان لە دەستداوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


