وانەکوتەوە بەزمانێکی جگە لەزمانی فارسی لەقوتابخانە سەرەتاییەکان قەدەغەکرا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، kmmk:
وەزارەتی فێرکاری وپەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران وانەکوتنە بەزمانێکی جگە لەزمانی فارسی لەقوتابخانەکان بۆقۆناغی سەرەتایی قەدەغە کرا.
بەرپرسی شۆرای باڵای فێرکاری وپەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران”نەوید ئەدهەم” لە ئاخاوتنێکدا لەگەڵ یەکێک لەهەواڵنێرانی دەوڵەتی کوتی کە وانەکوتنەوەی زمانەکانی دیکە جگە لە زمانی فارسی لەقوتابخانە سەرەتاییەکانی بەتوندی قەدەغەیە.
هەروەها لەبەشێکی دیکە لە وتەکانی کوتی کەئامانج لە وانەکوتنەوە پەرەپێدانی زمانی فارسی وکەلتووری ئێرانی لە قوتابخانەکانە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەپەیوەست بوون بە چەنددین ڕێکەوتنامەی نێونەتەوەیی بۆ وێنە ڕێکەوتنامەی مافی مەدەنی وسیاسی،ڕێکەوتنامەی نێونەتەوەیی مافە سیاسییەکان،کۆمەڵایەتی وکەلتووری وهەروەها کونڤانسیۆنی مافی منداڵ،بەپێی ماددەی ۹ی یاسای مەدەنی،لەحوکمی یاسا پەسەندکراوەکانی پەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی ئێران دێنە هەژمار، مافی فێرکاری بەزمانی دایکی بەهیچ چەشنە مەرجێک بەفەرمی ناساندووە.
لەبنەچەی ۱۵ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەئاشکرایی هاتووە کە کەڵک وەرگرتن لەزمانەکانی ئیتنیکی ولۆکاڵی لە گۆڤار وپێگەیەنەرە گرووپییەکان ووانە کوتنەوەی ئەدەبی ئەوان لە قوتابخانەکان لەگەڵ زمانی فارسی ئازادە.لەکاتێکدا نێزیک بەچوار دەیە لەتەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران تێدەپەڕێت دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامن لە ئاسمیلەکردنی نەتەوەکانی نافارس لەجوگرافیای سیاسی ئێران جەخت دەکەنەوە.
بەپێی ڕای پسپۆڕان،منداڵان لە پێنج ساڵی دەسپێکی ژیانیان ۸۰٪ی تەواوی ئەو زانیاریەی پێویستە لەهەموو ژیانیان فێری ببن،لەبنەماڵەکانیان وەریدەگرن.ئەومنداڵانەی کەناچارن بەزمانێک جگەلە زمانی دایکیان بخوێنن،لەداهاتوودا لەگەڵ کێشە وگرفتی زۆر لەژیانی ڕووبەڕوو دەبنەوە بۆوێنە لەڕوانگەی (عەسەب) ناسییەوە،زمانی دایکی لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو زمانانەی کە تاک دواتر لەگەورەساڵیدا فێری دەبێت(زمانی زۆرەملێ) شوێنگەیەکی جیاواز لەبەشی مێشک داگیر دەکات.
بەچەشنێکە لەزۆربەی حاڵەتەکان خەساری مێشکی هەرچەندد زچووکیش ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزی بەرچاو لەیەکێک لەودوو زمانە(زمانی دایکی وزمانی زۆرە ملێ).
     کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان