هەواڵەکان

ڕێپێوان وچالاکییەکانی دەرەوەی ئێران بۆ پشتگیری لەپەلامار وتوندوتیژییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران وبەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەدەرەوەی وڵات کەوتوون،دوابەدوای ڕێپێوان وخۆپیشاندانی خەڵک لە زۆرینەی شارەکانی ناوخۆی وڵاتی ئێران دژبە هەژاری وبێکاری وگرانی وگەندەڵی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە کەبەشێوەیەکی مەدەنیانە بەڕێوە دەچن بەڵام هێزە تایبەت وداپڵۆسێنەرەکانی ئێران بەدڕاندانەترین شێوەی پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوە و تائێستە چەندد کەس کوژراون وچەندد کەسیش بریدار وبەسەدان کەسیش دەسبەسەرکراون.

بەگوێرەی هەواڵەکان ،زۆربەی کوژراو وبریندار ودەسبەسەرکراوان لەشارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن ،بەچەشنێکە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان میلیتاریزە کراوە. جێگەی باسە ئێرانیانی تاراوگەنشین وبەتایبەت کوردان شان بەشانی یەکتر لەزۆربەی وڵات وشارەکانی دەرەوە وەکوو پشتگیری لە هاوڵاتیانیان ڕژاونەتە سەرشەقامەکان وبەردەرکی باڵوێزخانەکانی ئێران بەمەبەستی مەحکووم کردنی پەلامارو توندوتیژیەکان.

کەلێرەدا ناوی چەندد شارو وڵات ناودێر دەکەین. ــ ئەمریکا، نیۆیۆرک:

لەبەرانبەر ڕێخراوی نیودەوڵەتی ــ واشنگتۆن دی سی لەبەرانبەر کاخی سپی ـــ نواداـ لاس وگاس ــ تێگزازـ داون تاون داڵاس ــ لۆس ئانجلێس لەبەرانبەر فیدڕاڵ سەنتەر بیلدینگ ـــ کانادا، مونتڕاڵ گۆڕەپانی نورمن بتون ـــ تورنتۆ گۆڕەپانی مل لستمن ـــ سویدئستکهۆلم لەبەرانبەر پەڕلەمانی سوید ــ گوتێنبێرگ ،گۆڕەپانی ناوەندی شار ـــ دانماڕک، کۆپێنهاک ،بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ـــ ئاڵمان ،بێڕلین :بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ـــ هامبۆرگ، بەرانبەر کونسولگەری کۆماری ئیسلامی ـــ هانوفێر ، بەرانبەر وێستگەی شەمەندەفەر ـــ فەڕەنسە،پاریس بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلمی ــ نوروێژ ،ئۆسڵۆ: بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ـــ زۆرشارو وڵاتی دیکە کەلەڕۆژانی داهاتوو ڕادەگەیەنرێن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

تەمای بە کەلاوە کردنی دۆڵی سماقان لە لایەن دەوڵەت و بەرگری و مانگرتنی ژینگەپارێزان و خەڵکی مەریوان

بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج /هاندانی زیندانیانی ئاسایی بۆلێدان و بێڕێزی کردنمبە زیندانی سیاسی کورد بێهنام ئیبراهیمزادە

گواستنەوەی دوو هاوڵاتی بۆ زیندان