هونەرمەندێکی خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵبەست کرا

بە پێی راپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی پێنج شەممە ۷ی بەفراباری ۲۷۱۷ی کوردی هونەرمەندێکی کوردی دانیشتوی ورمێ بە ناوی”پەیمان میرزا زادە” لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێت.

سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی میرزا زادە بۆ دەزگای دادوەری و ئەمنیەکانی ئەو شارە بەڵام تا ئێستە هیچ هەواڵێک لە سەر شوێن و باری تندروستی میرزازادەیان دەست نەکەوتووە.

هۆکاری دەست بەسەر کردنی ناوبراو بە هۆی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردەوە بووە.

ئەم هونەرمەندە کوردە پێشتریش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی لێ کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان