لە ڕاپۆرتێکدا کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی هەینی ۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٦ هەتاوی کەسێک بە ناوی گوڵموراد عەزیزی لە ماڵەکەی خۆێیدا بە مەبەستی خۆکوژی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
گوڵموراد خێزاندار و خاوەنی ٥ منداڵ بوە لە ناوشاری کامێران وەک دەسفرۆش سەرقاڵی کەسابەت بوە .
شاری کامێران لە ڕۆژهەڵات کوردستان لە نێو ئامارەکانی kmmkدا زورترین ڕێژەی خۆکوژی تێدا تۆمار کراوە و زۆربەی خۆکوژییەکانیش کێشەی ئابوری و دەردی بێکاری و بێ هیوایی هاووڵاتیان ڕاگەیەندراوە. 78 خۆکوژی لە 9مانگی دەربازبودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان