کامیاران / بێکاری و بێ دەرەتانی و خۆکوژی

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ۳ی بەفرانباری ۱۳۹٦ ی هەتاوی کەسێک بە ناوی ئەحمەد فەیزی دانیشتوی گەڕەکی “تروەڕێزە “ی کامێران خۆی کوشتوە .

لە هەواڵەکەدا هاتوە ناوبراو خێزاندارە و دوومنداڵی هەبوە و بە هۆی هەژاری و بێکاری و بێ دەرەتانیەوە بە مەبەستی خۆی کوژی خۆی هاویشتۆتە ئاوی بەنداوی “زێویە “وە لە کامێران و کۆتایی بە ژیانی هێناوە .

ژیانی کولەمەرگی و بێکاری لە گشت وەرزەکانی ساڵدا و بەتایبەت وەرزی زستان، بڕەستی لە خەڵکی هەژار بێ داهاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە و ژنان و پیاوانی وڵات لە بێ هیوایی و هەژاریدا یان شیرازەی ماڵیان تێک دەچێت یان پەنا بۆ خۆ کوژی دەبەن .

لە ۹ مانگی ڕابردودا بەپێی ئامارەکانkmmk ٧٧ کەس خۆکوژیان کردوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان