%۷۸.۶ رێژەی بێکاری ژنان لە پارێزگای سنە

%۷۸.۶رێژەی بێکاری ژنان لە پارێزگای سنە

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی دوایین راپۆرتی ناوەندی پێوەری ئێران: رێژەی بێکاری ژنانی تەمەن ۱۵ تا ۲۴ ساڵی نیشتەجێی شارەکانی پارێزگای سنە ۷۸.۶% راگەیاندووە و هەواڵی بێکاری ژنانی تەمەن ۱۵ تا ۲۴ ساڵی لە ئەمساڵدا ۶۹.۴% راگەیاندووە.

سەرەڕای رێژەی زۆری بێکاری گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و نەبونی بەدواچونی نەهێشتنی گرفتی بێکاری ژنان هیچ چەشنە وتو وێژێک سەبارەت بە نەهێشتنی بێکاری ژنان لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ئارادا نیە.

لە لایەکی ترەوە ئەم رێژەیەی کە راگەیەندراوە دوبەرەکانێی تێدایە، بەو هۆیەوە کە ئەو کەسانە لە حەوتودا تەنانەت یەک کاتژمێر کاریان هەبێت لە رێژەی بێکاراندا جێگا ناگرن و بەو هۆیەوە ئەم رێژەیە کەم بوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە ناوەندی پێوەر لە ئێران دەبێت سەر بەخۆ بێت و لە دەرەوەی دام و دەزگا حکومیەکان کار بکەن بەڵام لە ئێران ناوەندی پێوەر لە ژێر چاوەدێری حکومەت دا درێژە بە کارەکانیان دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان