بەپێی هەواڵی گەیشتو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی زستاندا لە دۆخێکی خراپ دا ژیان دەکەن.
نەبونی ژوی حەواندنەوی پێویست و زۆر بونی رێژەی بەندکراوان و خراپ بونی خۆراک و نەبونی دەرمان بۆ نەخۆشەکان بووەتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشیلە نێو بەندکراوەکاندا.
ئەمە لە حالێکدایە کە بەهاتنی وەرزی زستان کێشەی بەندکراوان زۆرتر بووە و نەبونی پیخەو وکەرەستەی گەرم کەرەوە تەندروستی بەندکراوانی خستوەتە مەترسیەوە.
بەپێی بەدواداچونی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆربەی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەمترین خزمەتگوزاری تێدایە و بەندکراوان بەردەوام لە ژێر مەترسیدان.
جێای ئاماژەیە بەرپرسانی بەندیخانەکان بۆ سزادانی بەندکراوەکان بە ئەن قەسد کەرەستە گەرم کەرەوەکان لەکار ئەخەن و بەندکراوان ناچارن شەوو روژ بەبێ گەرم کەرەوە ژیان بەسەر بەرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


