بەپێی هەواڵی گەیشتوبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەڕواری 25ی سەرماوەزی 1396ی هەتاویدا هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیلام هەڵیان کوتایەسەر ماڵی شاعیری کورد حوسەین باقری و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان گرت بەسر مۆبایل و لاپ تۆپەکەیدا و ناوبراویشیان قۆڵبەست کرد وبۆ لێپرسینەوە گواستیانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە.
بەوتەی سەرچاوێکی نزیک لەو شاعیرە کوردە حوسەین باقری ناسراو بە( ژاکان-باران) بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی قۆڵ بەست کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە دوابەدوای بەدواداچونی بنەماڵەی شاعیری کورد حوسەین باقری دوای سێ رۆژ لێپرسینەوە ناوبراویان ئازاد کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


