گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرماوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ سەرماوەزی ۱۳۹٦هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «ئێدریس بایزیدی»  کوڕی قادر ۲٥ ساڵان، خەڵکی گوندی «سینگان» سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی سەرمای زۆرەوە، سەرما بردی و گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ناوبراو لە نێوان شاری شنۆ لە ڕوژهەڵات و سیدەکان لە باشووری کوردستان بە هۆی گرانی سەرماوە گیانی لە دەستدا و ئەمڕۆ تەرمی «ئیدریس» دۆزرایەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە، ئیشە نافەرمیەکان ئیشوکارگەلی مەتدسیدارن کە بە هۆی تەرخان نەکردنی بووجە و پارە لە لایەن دەزگای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمنیی کردنی ئەو بەشەی کوردستان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچار بوون بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان دەست بدەنە ئیشی پڕ لە مەترسی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکاندا کە بە دەستی داگیرکەران ساز کراوە کە بە هۆی کۆڵبەریەوە ساڵانە ئەژمارێکی زۆر لە کۆڵبەران ژێر هەرەسی بەفر دەکەون و یان لە سەرما ڕەق هەڵدێن  بە هەمان شێوە کەوتن بە سەر مین‌دا و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بەشێکی دیکەی مەترسی کۆڵبەرین کە ساڵانە بە دەیان کۆڵبەر بە هۆیانەوە گیان لە دەست دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: