منداڵانی شین ئاوێ بەهۆی خەسارەکانی سووتان بەردەوام ئازار دەچێژن

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ پاش تێپەڕینی ۵ساڵ بەسەر کارەساتی ئاگر تێبەربوونی قوتابخانەی گوندی شین ئاوێ کەلەودا کچانی قوتابی خەساریان بەرکەوت،هێشتاهیچ هەوڵێکی جێدی لەهەمبەر چارەسەری ئەو خەسارانەی بەریان کەوتووە جێبەجێ نەکراوە.

حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری باوانی هەنووکەیی ساریا ڕەسووڵزادە وسەیران یەگانە وکچانی شین ئاوێ لەنامەیەکدا بۆ سەرۆک کۆماری نووسیوە:

کچانی شین ئاوای سەرقاڵی بەدواداچوون بۆ چارەسەری پزیشکی خۆیانن وتا۱۵ساڵی دیکە ئەم ڕەوتە درلژە دەخایەنێ ئەمە بەو واتایە کە تا ۱۵ساڵی دیکە کیژۆڵە نازدارەکانی شین ئاوێ ئازار دەچێژن وپێویستە بەرگەی ئازاری تێخی نەشتەرگەری بگرن وهەموو ئەم کارەساتانە لە نابەرپرسایەتی بەرپرسانی ئەوکاتی وەزارەتی پەروەردە وفێر کارییەوە سەرچاوە دەگرێ وهەنووکەیش هەزاران کۆرسی وانەی دیکە لەم ووڵاتە بەهۆی ناستانداردی لەبەر هەڕەشەی مەترسی لەو شێوەیەدان.”پێنج ساڵ ئازار وژانی کیژۆڵەکانی شین ئاوێ ،لەژیانێکدا بەنیوەی دیەوە تا ۱۵ساڵ درێژەی کارەساتی دەرمان، مافی هاوڵاتیبوونیاا لەکوێدایە؟”

لەبەشێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە:

هەنووکە کچانی شین ئاوێ بەدووی دەرمان وچارەسەرییەوەن.هەموو ئەم کارەساتانە بەهۆی ناپەرپرسایەتی بەرپرسانەوەیە وهەنووکەیش هەزاران کۆرسی وانە لە ووڵاتدا بەهۆی ناستانداربوونەوە لەژێر هەڕەشەی مەترسیگەلی لەوچەشنەن.

یاری وشایی مافی ئەوان بوو ودەبوا لەڕوخساری بێ تاوان وخاوێنی ئەوان ڕەنگ بداتەوە بەڵام مەخابن ماوەی پێنج ساڵە کە گریان وئازار بووە بەبەشێک لەژیانی ئەوان، وتەنیا خودا دەزانێ کەلەهەر جار ئۆپۆڕاسیۆنێکی نەشتەرگەریدا کەلەسەر ڕوخساریان جێبەجێ دەکرێ چ ئازارێ دەچێژن.هێشتا باوانی ئەم کچانە ڕێگەی درێژی شین ئاوێ بۆتاران لەبەر بەفروسەرما وگەرما بۆ وەرگرتنی مافی کچە سوتاوەکانیان دەبڕن بەڵام هیوایەک بەچارەسەری ڕوخساری سوتاوای ئەوان لەنەخۆشخانەکانی تاراندا نییە.

بەڕێز سەرۆک کۆماری؛ ڕاستی پرسەکە لەوەدایە کە دەوڵەت لەپێناو ئەم کچانە بەپێی بنەما سەرەکییەکانی یاسای بنەڕەتی خاوەن بەرپرسارەتی بێ ئەملاو ئەولایە وئەرکی سەریانیەتی هەموو ڕێکارە گونجاوەکان بۆ وەچنگ هێنانی مافی ئەوان وچارەسەری ودەرمانیان وتەنانەت لەنەخۆشخانەگەلی دەرەوەی ووڵاتیش بێت ودەبێ بەهێنانە ئارای ڕێکاری گونجاو ڕێگری بکرێ لە دووپات بوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە وبەنیسبەتی پێدانی دیەی بەرانبەری دیکەی کچان وئەو دوو کچە کۆچکردووە،سەیران یەگانەوساریا ڕەسوڵزادەیە وبەپێی شیمانەی من مافی هاوڵاتیبوون کاتێک دەستەبەر دەکرێ کە مافی ئەم کچە بێ تاوانانە بەشێوەی تەواوەتی بدرێت.

ئاگرکەوتنەوە لەقوتابخانەی کچانەی گوندی شیناوێ سەربەشاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەبوونی کێشە لەکەرەستەی گەرم کەرەوە لە قوتابخانەکانی ئێران لەڕۆژی چوارشەممە، ۱۵ی سەرماوەزی ۱۳۹۱ه.لەم ڕووداوەدا ۲۹قوتابی کچ تووشی سووتان هاتن کەدوو کەسیان بەهۆی زۆربوونی برینەکانیان کۆچیان کرد وهەروەها قامکی سێ کەس لەو قوتابیانە بەۆی زۆربوونی سوتانەوە و پەسەند نەکردنی موتریبەوە بڕدران.
ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن کەئەم ڕووداوە کەبوو بەهۆی خەسار وبرینی قوڵی قوتابیان ،لێکەوتە وخەساری ڕۆحی وکۆمەڵایەتی جیددی بۆ خەساربەرکەوتووان،ئەندامانی بنەماڵەکانیان ودانیشتوانی گوندەکە هێناوەتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان