رۆژنامەوان و نوسەری کورد لە بەندیخانە دەستی دایە مانگرتن

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نوسەر و رۆژنامەوانی کورد”عەلی رەزا سپاهی نائین” کە لە بڕواری پێنج شەممە ۹ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹٦ هەتاوی) لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر دەکرێت، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژ دەست بەسەر کردنی نایاسایی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ناوبراو بە هۆی بڵاو کردنەوەی بابەتێک بە ناوی “دواکەوتویی ویرانکەرتر لە لێش ئاو” لەلایەن دەزگای دادوەری شاری “کەلات” بانگهێشت دەکرێت و پاشان دەست بەسەری دەکەن و لە لایەن دادوەر نەزەریەوە دۆسیەی بۆ رێک دەخرێت و بۆ ئازاد کردنی کاتی ناوبراو بڕێ بیست ملیۆن بارمتە داوا دەکەن و بە هۆی تەواو بونی کاتی ئیداری قەراری دەست بەسەر کردنی دەر دەکەن، بەڵام سەرەڕای تێکۆشان و هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ ئازاد کردنی عەلی رەزا دادیار نەزەری رایدەگەیەنێت کە: دۆسیەکەی عەلی رەزا بۆ لێکۆڵینەوەی زۆرتر رەوانەی بەشی لێکۆڵینەوە کراوە و لە وەرگرتنی بڕی بارمتەی داواکراو سەرپێچی دەکەن، کە لە ئەنجامی ئەو هەڵسوکەوتە ماۆگرتنی عەلی رەزای لێ دەکەوێتەوە.

جێگای ئاماژەیە: کە عەلی رەزا سپاهی لائین نوسەر و شاعیری بەناوبانگی کوردی خۆراسانی باکور لە رۆژهەڵاتی کوردستان خولقێنەری پتر لە دەیان کتێب بە زمانەکانی کوردی و فارسیە کە لە ژێر چاپ دەر چوون، هەروەها ناوبراو پێشتر چەندین جار بە تۆمەتی لایەنگری و پڕوپاگەندە بۆ حیزبە کوردیەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: