بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی هێرشەکانیان لە ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکاران، چەندین کەس بریندار و دەست بەسەر دەکرێن و شتومەکەکانیاندا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بە پێی ئەو زانیاریانە: لە رۆژی یەک شەممە ۱۲ی سەرماوەز، لە سەر سنوری ماکۆ دوو کۆڵبەری کورد بەناوەکانی،«نەورۆز بادپا» و «سمکۆ چەلەپی» لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی بریندار دەکرێن و بەهۆی زۆری رێژەی برینەکانی سمکۆ چەلەپی، ناوبراو لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
هەروەها رۆژی شەممە ۱۱ی سەرماوەز لە دەوروبەری گوندی دۆڵەبێی سەر بە شاری سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بەناوی «ئیبراهیم» لە ئەنجامی دەسترێژی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئسلامی ئێرانەوە بە توندی بیندار دەبێت.
لە درێژەی هێرشەکان، رۆژی شەممە ۱۱ سەرماوەز؛ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نزیک گوندی «کەیمنە» سەر بە هەورامان، گروپێک لە کاسبکارانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژی فیشەک و لە ئەنجامدا هێستری یەکێک لە کاسبکاران بریندار دەکەن و دەست دەگرن بەسەر شتوومەکی کاسبکاراندا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان