هەواڵەکان

۱۵ هاووڵاتی لە وان دەستبەسەر کران

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شاری وان-ی باکوری کوردستان و  ١٥ هاوڵاتیان دەستگیرکرد، کە ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکانن.

بەپێی هەواڵی ناوەندی رۆژنیوز، ئەمڕۆ ۹ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ کوردی بەرامبەر بە ۹ ئازەری ۱۳۹۶  هەتاوی ، پۆلیسی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دژی هاوڵاتیان ئەنجامدا و هەڵیانکوتایە سەر ٢٠ ماڵ لە شارۆچکەکانی ئارموش و ئارتەمێتانی سەربە وان و ١٥ هاوڵاتیان دەستگیرکردوە.

دەستگیرکراوان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان ، تا ئامەدەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نەبووەتەوە کە بە چی هۆکارێک دەستگیرکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

Related posts

دەستبەسەرکردن لەگەڵ لێدانی هاوڵاتییەک

Bilal Enferadi

سزادانی خویندکارێکی کورد بە زیندانی،هەڵواسراو

بانە؛ كۆڵبەرێك بریندار كرا