بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە حەوتوی ڕابردوودا هێزە لیباس شەخسیەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە له رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان کردوە بە قۆڵبەست کردن و ڕاوەدوونان و بانگهێشت کردنی هاووڵاتییانی شاری سنە .
لە ڕاپۆرتاکەدا هاتوە کە “نەعیم موحەممەدپور” لە حەفتەوی ڕابردودا لەشاری سنە دەستبەسەر کراوە و تا ئیستاش چارەنوسی نادیارە .
شاپور مورادی ، ئەسعەد موحەممەدی، بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون، موحەمەد ئەمین کەنعانی لە هەڵمەتی قۆڵبەست کردندا لە چنگ ڕێدارانی ئیتلاعات هەڵهاتوە و چارەنوسی نادیارە . هاووڵاتێیکی تر بە ناوی ئەکبەر گەوێڵی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی و هاوکات ماڵەکەیان پشکنیوە ، بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندوە دوو ساڵ تریش خۆی بشارێتەوە قۆڵبەستی دەکەین.
ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە ناوبراو کرێکاری وەرزییە و لە شارە ناوەندییەکانی ئێران کرێکاری دەکات .
شایانی باسە ئەم گوشار و چاوترساندنانەی هێزەکانی ئیتلاعات لە دوای هەڵمەتی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی پەرێزگای کرماشانەوە هاتۆتە ئاراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان