بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕێکەوتی ۵ی سەرماوەز لەدرێژەی گوشار ولێدانی دەسفرۆشان لەژێرناوی دژایەتی لەگەڵ بەربەستی هاتوچۆ(سدمعبر)لەئێران وشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایەدارانی (سدمعبر) وهێزەکانی جێبەجێکاری شارەوانی سنە، بەپشتیوانی هێزە ئینتزامییەکان هێرشیان کردەسەر کرێکاران ودەسفرۆشانی چەندد ناوچەیەکی ئەم شارە بۆوێنە شەقامی(۱۲ی خاکەلێووە) ودەستیان کردە لێدان وهەموو؟عەرەبانە وکەلووپەلەکانیان تێک شکاند.
لەم هێرشەدا هێزەکانی شارەوانی وهێزە ئینتزامییەکان ۵ دەسفرۆشی کوردیان بەگرانی بریندار کرد.ئەم هەوڵەی شارەوانی بووە هۆی گردبوونەوە وناڕەزایی دەربڕینی هاوڵاتیان لەشوێنەکە.
یاسای شارەوانییەکان، ئێزنی بە ڕایەدارانی شارەوانی داوە کەبەرنگاری هەرچەشنە (سدمعبر)ێک ببنەوە وبۆ دژایەتی کردنیان پێویست بەهیچ مۆڵەت ویاسایەکی قەزایی ناکات وهەروەها لێپرسینەوە لەهێرشکاران ناکرێ وهەرخەسارێکیش لەئەستۆ ناگرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


