بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ کرێکارێکی خەڵکی جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “مەجید مەولایی” کوڕی ڕۆستەم لەکاتی جێبەجێ کردنی هەوڵی ڕۆژانەی کاری خۆیدا بەهۆی تەقینەوەی بتڵی گاز گیانی لەدەست دا.
جێگەی باسە کەنەبوونی ئەمنییەتی(پاراستنی گیانی) کاری لەئێران وبەتایبەتی لەناوچه کوردنشینەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام کارەساتی لێدەکەوێتەوە وتائێستە چەنددین کەس گیانی خۆیان لەدەست داوە یان بریندار یان کەمئەندام بوون وبەرپرسانی پوەندیداری کۆمار ئیسلام ئێران وەکوو هەم دەم لەوپەڕی گرنگی پێنەدان وکەمتەرخەمیدان وڕێگە چارەیەک بۆ لەناوبردنی ئەم کێشە کاری وپیشەییانە نادۆزنەوە هەر ڕۆژەیش شایەتحاڵی هەڵکشانی ئاماری لێکوتەی ڕووداوی کاری وپیشەیی لە جوگرافیای سیاسی ئێران وبەتایبەتی ناوچە کوردنشینەکانین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


