گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی ٦ی دیکە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەئێوارەی هەینی ۳ی سەرماوەز، بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی ئیستەیشێن لەڕێگەی بانە ــ ئارمردە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کە تۆڕی هەواڵگریموکریان بڵاوی کردۆتە ماشێنە وەرگەڕاوەکە هەڵگری ۷ کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بوون کە ۶ کەسیان بریندار دەبن ویەکی دیکەیان بەناونیشانی «ڕێبوار سەعیدی» گیانی خۆی لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان