لیدا خۆکوژی نەکردووە، لە لایەن باوکییەوە کوژراوە

KMMK:
یەک شەممە ۲۸ی رێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کچێکی لاو بەناوی لیدا ئەحمەد زادە۱۸ ساڵان و خەڵکی مەهاباد لە لایەن باوکییەوە کوژرا.
پێشتر بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاندرا بوو کە ناوبراو خۆکوژی کردوە، بەڵام روون بۆوە کە باوکی لیدا بە ناوی رەزا بە ئەسلەحەی تاپر ناوبراوی کوشتووە.
زانیارییەکانی گەیشتووە باس لەوە دەکەن کە لیدا بە هۆی پێوەندی خۆشەویستی لە لایەن باوکییەوە کوژراوە.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستە ژنێک لە لایەن مێردەکەی کوژراوە کە بە کوژرانی ئەو کچە تەمەن ۱۸ سالە لە لایەن باوکییەوە، رێژەی کوژراون دەگاتە ۲ کەس.
هاوکات پێنج پیاو و پێنج ژن و کچێک و کوڕێکی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵان دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. دوو منداڵی ساواش بە هۆی نەبونی توانایی بەخێو کردنیان لە لایەن دایکیانەوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان