بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان محەممەد نەزەری و دوو زیندانی سیاسی دیکە بە ناوەکانی “عومەر فەقێ پوور و خالید فەرەیدوونی” لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوازان.
ئەم ۳زیندانییە سیاسییە کە لەبەندی (فوق امنیتی) زیندانی ڕەجایی شاردابوون ڕۆژی چوارشەممە بەهۆکارگەلی نادیار گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ وبۆ بەندی تاوانە ناسیاسییەکان.
جێگەی باسە بەخێرایی دوابەدوای گواستنەوەی محەممەد نەزەری،زیندانی سیاسی کەڕۆژی چوارشەممە لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخیەوە لە بەشی تەندرووستی زیندانی ناوەندی ورمێ خەوێنرا وبڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی زیندان بۆ چارەسەری.
هەروەها عومەر فەقێ پوور وخالید فەرەیدوونی لەساڵەکانی ۱۳۷۸ و ۷۹دەسبەسەر وبەتۆمەتی چالاکی سیاسی وئەندامەتی لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی زیندانی هەتا هەتایی بۆ بڕدرایەوە.
بەرپرسانی زیندان هێشتا محەممەد نەزەری زیندانی سیاسی کە بەهۆی مانگرتن لەخواردنی درێژخایەنەوە تووشی خەساری تەندرووستی بووە لە کلینیکێکی دەرمانیدا چارەسەر نەکردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


