کۆڵبەرێکی ۳۷ ساڵەی کورد بەناوی (عەلی ـ ت) بریندار کرا

بریندار کردنی کۆڵبەرێک بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لەشاری پیرانشار.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،سەرلەبەیانی دوێنێ سێ شەممە ۱٨ رەزبەر لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر کۆڵبەران

بەگوێرەی هەواڵەکە شوێنی بریندار بوونی ئەم کۆڵبەرە کوردە دەکەوێتە ناوچەی”کانی خودا”ی ئەو دەڤەرە و هەروەها ناوبراو خێزاندارە وئێستە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پیرانشار لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە

جێی بیرهێنانەوەیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە ۳۸کۆڵبەر وکاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار بوون و۳۰کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان