سووتاندنی دارستانەکان لەلایەن دەوڵەتانی ئێران و تورکیاوە لە ئەڵمانیا شەرمەزارکرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سووتاندنی دارستانەکانی باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن تورکیا و حکومەتی ئێرانەوە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک شەرمەزارکرا.

بەپێی هەواڵی رۆژنیوز ئەو چالاکییە بە دانانی چادرێک و خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەستیپێکرد، وا بڕیارە تا دوو ڕۆژی داهاتوو ڕۆژانە کاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بێت.
چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کوردی شاری کۆڵن و ئەنجومەنی ژنانی ڤیانەوە ڕێکخراوە.

وابڕیارە لەو چالاکییە سێ ڕۆژەیەدا بڵاوکراوە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەڵمانیدا دابەشبکرێت و ئەو هاوڵاتیانە سەبارەت بە تاوانەکانی تورکیا و ئێران بۆ لەبناوبردنی ژینگەی باکور و رژهەڵاتی کوردستان ئاگاداربکرێنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان