بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری هرانا،کەنێزیک بە نیوەی حەشیمەتی تاوانەکانی بەندیخانەی زەنجان کەبە گشتی ۲۵۰۰زیندانی لەخۆی گرتووە، ،لەزیندانیانی سەربە مادە هۆشبەرەکان پێک دێن .کەلەو نێوە نێزیک بە۱۱۰کەسیان ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە.
جێگەی باسە کەلەنێوان ئەم زیندانییەدا ،هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێیە کەناوەکانیان بەم شێوەی خوارەوەیە: ۱ ـ هەمزە ڕەحیم پوور” خەڵکی سەردەشت، “بەهمەن پەرویزی” خەڵکی میاندواو، “جەمشیدوالڵە وێردی”خەڵکی میاندواو بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر و”مستەفا حەسەنزادە” خەڵکی ئیلام بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ،کەحوکمی ئێعدامی هەموویان لەدیوانی باڵای ووڵات پشتڕاست کراوەتەوە ودۆسییەکانیان نێردراوە بۆبەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکان وبەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەگەری زۆریهەیە پاش مانگی ڕەمەزان حوکمی ئێعدامی ئەممزیندانیانە جێبەجێ دەکرێت.
زیندانی زەنجان هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای شاری زەنجان ،هەنووکە نێزیک بە۲۵۰۰ زیندانی لەخۆگرتووە. لەم زیندانەدا٫ ۱۱زیندانی تەمەن خوار ۱۸ ساڵی تێدایە ونیوەی حەشیمەتی زیندان لەزیندانیانی سەربە تۆمەتگەلی ،مادە هۆشبەرەکان،دزی، مارەیی،کوشتنی بەئەنقەست وتاوانی ماڵی پێک دێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


