گەنجێکی کامیارانی بەهۆی بیکاری و بێ دەرەتانییەوە خۆکوژی کرد

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی پێنج شەمە ٤ی جۆزەردانی ۹٦ی هەتاوی هاووڵاتێیک لە شاری کامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “ئارش وەیسی کوڕی ڕەزا”  دەستی داوەوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە .

بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەو هاووڵاتییە  ۲٦ ساڵ تەمەنە  کە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە و بە هۆی بێکاری و بێ دەرەتانییەوە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و لە دوای هەناردەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیان دەسپێرێت .

بێکاری و هەژاری لە هەمو قۆڵێکەوە باڵی بەسەر هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشاوە و ئەمەش ڕێژەی خۆکوژیەکان و سەرهەڵدانی دەیان دیاردەی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵات بە دیاری هێناوە .

بەپێی یاسا بنەڕەتییەکانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەبونی کار دڵخواز و داهاتێک کە مرۆڤ بە پێی زەمان بتوانێت پێی بژی مافی سەرەکی هەرمرۆڤێکە و حکومەتەکان دەبێت ئەو هەلە بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان