درێژەی دۆخی نالەباری مافی هاوڵاتی بوون ودەسبەسەری سەرەڕۆیانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لەدرێژەی دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی، لەڕۆژانی ڕابردوو، کاوەمورادی وەرزشکاری کامێرانی، ساسان بابایی، مامۆستای کەژەوانی کامێرانی، ئۆمێد کەمانگەر لەکامێران ،لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر وبەدانانی بارمتەی گران ئازاد کراون.
ڕۆژی چوارشەممۆ ۱۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵، پاش لێپرسینەوەی کامورادی لەئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ،دادوەری (بازپرس) دادگای شۆڕشی شاری سنە بۆئەم وەرزشکارە کوردە بارمتەی ۲۰ملوێن تمەنی دیاری کرد وناوبراو تاکاتی بەڕێوەچوونی دادگا بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی ئاگادار،ڕۆژی شەممۆ ۱۷ی ڕێبەندان هێزە ئەمنییەکان، لەسەر ڕێگەی کامێران بۆ مەریوان، ساسان بابایی ، مامۆستای کەژەوانی کامێرانیان دەسبەسەر کرد وپاش پشکنینی تەواوی ماڵەکەی،کەلوپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو کتێب ونووسراوە و لۆپ تۆپی ئەم چالاکە مەدەنییەیان لەگەڵ خۆبرد.
لەم ماوەیەدا سەرەڕای سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ساسان بابایی بۆ ناوەندی هەواڵگری ئیتلاعات ودادگای شۆڕش هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە وهەست بەپەرۆشی ومەترسی گران دەکەن.
بەڵام پاش تێپەڕینی دووحەوتوو لەدەسبەسەری ئۆمێد کەمانگەر، ڕۆژی سێشەممۆ ۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵ بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لەزیندانی سنە ئازادکرا.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەدەسپێکەوە ،بەشێوازی جۆراوجۆر هەوڵی سەرکوتکردن، تۆقاندن ودەسبەسەری ڕەمەکی وسەرەڕۆیانەی چالاکانی مەدەنی ،وەرزش وان ،کرێکاری، مامۆستایان وڕۆژنامەوانان و…داوە ومەخابن وڵامدەری هیچ کام لەدامەزراوەگەلی مەدەنی وکۆمەڵایەتی نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


