شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی لەوانەش دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

دۆوشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی، فەرهاد ئیبراهیم‌زادە خەڵکی گوندی «کانی ڕەش» و هەروەها قادر باریکی و جەعفەر باریکی، دوو برا و خەڵکی گوندی «قەڵاتیان»ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتیی ئەم هاوڵاتییانە و دوای دەستبەسەرکردنیان، بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەتەوە.

شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە، بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *