جێبەجێکردنی سزای ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە بەندیخانەکانی مەهاباد و سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی، سزای لەسێدارەدانی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی «عەبدولقادر ڕەسوڵی» و «فەرهەنگ شێخەڵە»، لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی مەهاباد و سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، عەبدولقادر ڕەسوڵی کە هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهابادە، پێشتر بە تۆمەتی «تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. هاوکات فەرهەنگ شێخەڵە، هاوڵاتیی خەڵکی سنە، بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» ڕووبەڕووی سزای کوشتنەوە ببووەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *