مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی دوو برا و هاوڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی، دوو برا بە ناوەکانی “واحید خەیری” و “ئەحەد خەیری”، خەڵکی گوندی “بەفرەوان”ی سەر بە مەهاباد، لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوی “مەنسوور عەباسی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە و بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کران.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتیانە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە و شوێنی ڕاگرتنیان بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *