دەرکەوتنی ناونیشانی دوو هاوڵاتی کوردی گیانبەختکردوو لە سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی تاران

ک.م.م.ک:

ناونیشانی دوو هاوڵاتی کورد کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە تاران لە ڕۆژانی پێنجشەممە١٨ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان بەختکردووە، ئاشکرا کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەمیر نادری، هاوڵاتی ٢٧ساڵی خەڵکی شاباد لە ڕۆژی پێنجشەممە و ئەمیر ئەرسەلان قارەمانی هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە، لە ڕۆژی هەینی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *