پشتیوانی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی ووڵاتی سوید لەکەناڵی تلەڤزیۆنی Ronahi TV

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی سوید کەبڕیاری خۆیان لەدژایەتی لەگەڵ کۆمپانیای یوتێل ساتی فەڕەنسی دەربڕی، کەلەسەر داخوازی تورکیا لەهەمبەر داخستنی کەناڵە تلەڤزیۆنییەکانی گەلی کورد کردوونی ،ڕایگەیاند. لەم پێوەندییەدا دەتوانرێ ئاماژە بە ڕووناهی TV بکەرێ کە ناوەندی بڵاوکردنەوەکەی لەووڵاتی سویدە.
سەندیکای ڕۆژنامەوانانی سوید ڕایدەگەیاندنەکەی دا هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی وەک  نەبوونی ئازادی ڕادەربڕینە و دیکتاتۆریەت ناوزەد دەکەت. سیاسەتێک کە نە تەنیا وڵاتی تورکیا گرتۆتەوە بەڵکوو سنوورەکانی بەزاندووە وگەیشتۆتە وڵاتانی ئەورووپیش، کە دەرنجامی ئەم چەشنە سیاسەتە دیکتاتۆرانە بووە بەهۆی داخستنی کەناڵی تلەڤزیۆنی کوردی نەورۆزTV لەساڵی پار لە وڵاتی سوید.
هەنووکە ئەم مەترسییە لەسەر کەناڵی ڕووناهی TV هەیە کە دابخرێت.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە،سەندیکای ڕۆژنامەوانانی وڵاتی سوید شێلگیرن کە بەو پەڕی هەوڵەوە لەبەرانبەر ئەم زێدەڕۆییانەی حکومەتی تورکیا بوەستن و بەربگرن بەداخرانی کەناڵە تلەڤزیۆنییە کوردییەکان،هەربۆیە خوازیاری درێژەدانی بڵاوکردنەوەی ڕووناهی تی ڤین.

لەدرێژەدا ئەم سەندیکایە داوای لە دەوڵەتی نوێی فەڕەنسی کە خاوەنی بەشێکی بەرچاو لەکۆمپانیای یوتێل ساتە،کەلەسەرچۆنییەتی ڕەوتی کاری خۆی بەقوڵاییەکی بەرفراوان ترەوە هەوڵی بۆبدات وپێش بگرێت لەهەرچەشنە هەوڵێکی دژە مافی مرۆڤی دەوڵەتی تورکیا.

هاوکات ئەم سەندیکایە داوای لە دەوڵەتی سوید کردووە کەڕێکار وبڕیاری بێبنەبڕ وئاشکرای هەبێت لەمەڕ ئەم بابەتە وخوازیاری جێبەجێ کردنی هەوڵی چڕوپڕ و ئاشکرایە بۆبەرنگاربوونەوە لەبەرانبەر خواستە نادیموکراتیکەکانی  تورکیا کەدەیهەوێ ئازادییە کۆمەڵایەتییەکانی لەووڵاتی فەڕەنسە قۆرغ بکات ولێی وەربگرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان