ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، یاسین میرزایی قەڵعەزەنجیری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و خوێندکاری ماستەر لە زانستی جیۆفیزیا لە زانکۆی مێسینا لە ئیتالیا کە بۆ پشووی مانگی بەفرانبار گەڕابووەوە بۆ زێدی خۆی، لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی گەڕەکی دەڕەدرێژی شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
E.Sh


