ک.م.م.ک:
لە درێژەی ڕەوتی دەسبەسەری و ڕاگرتنە نایاساییەکانی هاوڵاتیانی کورد، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە دۆخی فەرزاد(نەجمەدین) گەلەبان، هاوڵاتی خەڵکی تەرگەوەری ورمێ بەردەست نییە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هێرشیان کردەسەر ماڵی کەسیی ئەم هاوڵاتییە، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنيکی نادیاریان ڕاگواست.
سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکەی، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی سڵامەتی یان ئەو تۆمەتانەی شیمانە دەکرێ بدرێتە پاڵی ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش


