گیان لە دەست دان و بریندار بوونی چەن کەس لە هێزەکانی حیزبی دێمکراتی کوردستان
بە پێ ئەو هەواڵانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ، هێرشێکی ترۆریستی لە شاری کۆیە لە باشوری کوردستان ، چەن کەس لە هێزەکانی حیزبی دێمکراتی کوردستان گیانی خۆیان لە دەست داوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵەکان ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمکراتی کوردستان هەموو ساڵێک بە بۆنەی شەوی یەلدا، کە هاوکاتە لە گەڵ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی شەهید دوکتور قاسملو ڕێبەری پێشوی حیزب دێمکرات ، ڕێوڕەسمێک بەڕێوە دەبەن ئەو پەلامارەش هەر لە بۆنە و مەراسیمەدا ڕووی داوە.
پێویستە بە بیری بێینەوە کە لەساڵانی ڕابردودا و لە دو دەیە پێشتردا کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جاران ئەندامانی ئەم حیزبەو وحیزبەکانی تری کوردستانی داواوەتە بەر پەلامار و ترۆری کردوون ، هەر بەو هۆیەوە شیمانەدەکرێت ئەم پەلامارە ترۆریستییە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پلانی بۆ داڕێژرابێت و جێبەجێ کرابێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


