خۆکوژی زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدامی خەڵکی کوێیەشت لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەوی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدامی خەڵکی کوێیەشت بەناونیشانی یەعقووب سەبزی ٢٦ساڵ تەمەن، لەڕێی قووتدانی مادەی سڕکەی لە جۆری کریستاڵ(شیشە) دەستیدایە خۆکوژی و گوازرایەوە بۆ بەشی پزیشکی زیندانی قزڵحەساری کەرەج.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە ئەوڕۆ کاتژمێر ٨ی بەیانی لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسە ئەم زیندانییە لە هۆڵی یەکەی دووی زیندانی قزڵحەسار ڕاگیرابوو و نێزیک بە حەوت ساڵ و نیو پێش بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *