ئیلام؛ پەرستارێک سزای زیاتر لە چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ک.م.م.ک.:

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، محەمەد یونسی، پەرستارێکی خەڵکی دێهلۆران، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ئیلام، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە ڕژیم” و “چالاکی پڕوپاگەندەیی بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل” بە کۆی گشتی چوار ساڵ و سێ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.

بەپێی بڕیارەکە، ناوبراو بە تۆمەتی یەکەم حەوت مانگ و بە تۆمەتی دووەم سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. ئەو تۆمەتەی لەسەری خراوەتە پاڵ بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک بووە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام.

محەممەد یونسی پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنی و میدیاییەکانیەوە دەستبەسەر کراوە و سزای بەسەردا سەپێنراوە. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *