سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن کۆمیتەی پشتیوانی لە مامۆستایان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی فەراجا و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکرا.

ئەم چالاکانە پێشووتریش ڕووبەڕووی حوکمی قورسی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری ببوونەوە.
بانفهێشتی ئەم دواییەی ئەوان پاش ئەوە بوو کە کۆمیتەی جڤاکی پشتیوانی لە مامۆستایان بانگەوازێکی بۆ بەڕێوەبردنی کەژەوانی ناڕەزایی دەربڕین بڵاو کردەوە.

ئەو ڕێپێوانە ڕۆژی هەینی لە سنە بەڕێوەچوو و ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و گرووپگەلی کەژەوانی تێدا بەشدار بوون. بەشداربووان لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینە، وێڕای پشتیوانی لە مامۆستایان، دژایەتی خۆیان بەرانبەر بە حوکمگەلی نادادوەرانو دژی چالاکانی پیشەیی ڕاگەیاند.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *